٢١ ئەیلوول ٢٠١٦ - ٠٥:٥٢
داواکاری دەوڵەتی تورکیا لە پەرلەمانی وڵاتەکەی

دەوڵەتی تورکیا بە دانی داواکاریەک بە پەرلەمانی وڵاتەکەی داوای درێژکرانەوەی مۆڵەتی جێبەجێ کردنی ئۆپەراسیۆنی سەربازی لە ئێراق و سووریا کرد بۆ ماوەی ساڵێکی تر .

بەپێی ڕاپۆرتی ئەمڕۆی  هەواڵدەریی ئاناتۆلی تورکیا ئەم داواکارییە نووسراوەیە کە لەلایەن  بن عەلی ییلدریم  سەرۆک وەزیرانی تورکیاشەوە مۆر کراوە ، پشت ڕاستی دەکاتەوە کە هەڕەشەکان بۆ ئاسایشی نیشتمانی ئەم وڵاتە کە لەبەر گۆڕانکاری و تێکهەچوون لە ناوچەکانی سنووری تورکیایە، پەرەی سەندووە.

بەپێی ئەم دواکارییە ، داوا لە پەرلەمان کراوە  ئەستۆگرییەکان بۆ دەوڵەت بەمەبەستی ناردنی هێز و ئەنجام دانی ئۆپراسیۆنی لە ئێراق و سوریا لە کاتی پێویست بۆ ماوەی یەک ساڵی دیکە  درێژ باتەوە.

ئەمە لەحاڵێکدایە کە دەوڵەتەکانی ئەم وڵاتانە گەیشتنی هێزی تورکیا بۆ نێو خاکی خۆیان ئیدانە دەکەن و ئەوە بە بنپێکردنی سەربەخۆیی و سەروەری نیشتمانی خۆی دەزانن....